شەیتانەکان دەستبەرداری یاریزانەکانیان نابن
یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی بەردەوام لە ھەوڵی ئەوەدایە کەوا ھیچ یاریزانێکی لە دەست دەرنەچێت بۆ ئەوەی پێکھاتەکەی لە گشت روویەکەوە لە ئامادە باشیدابێ ، بۆیە کارگێڕانی یانەکە لە ئێستادا ھەوڵی ئەوەدەدەن بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستی یاریزانی بەڕەگەز ھۆلەندی منسا بدەن بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی زۆر کورت گرێبەستی ئەم یاریزانە بۆ ماوەیەکی تر لەگەڵ یانەی شەیتانە سورەکان درێژ بکەنەوە،چەند سەرچاوەیەکی رۆژنامەوانی لە وڵاتی ئینگلتەرا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا ئیدارەی یانەی مان یونایتد گەیشتۆتە رێکەوتن بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستی یاریزانی ھۆلەندی منسا بۆ ماوەی چوار ساڵانی تر ، پێش بینش دەکرێ لە چەند رۆژی داھاتوو ئەم یاریزانە بەفەرمی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرا بکات.
کارزان کانەبی
