کاتی گەڕانەوەی میسی ئاشکرا کرا

کاتی گەڕانەوەی میسی ئاشکرا کرا
کاتی گەڕانەوەی میسی ئاشکرا کرا
دوای ئەوەی ماوەیەکە لۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دوورکەوتۆتەوە لە پێکھاتەی سەرەکی یانەی بارسێلۆنا بەھۆی ئەو پێکانەی کە دووچاری ھاتبوو، رۆژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا میسی سوورە لەسەر گەڕانەوەی بۆ مەشقەکانی یانە ئیسپانیەکەی خۆی ئەم رۆژنامەیە لە پێگەی ئەلیکترۆنی خۆی ئەوەی ئاشکرا کردوو کە کە لە ھەفتەی ڕابردوو میسی بەشداری یەکەیەکی مەشقی بە کۆمەلی تیپەکەی کردبوو، دوای ئەوەی میسی لە ھەفتەی پێنجەمی خولی ئیسپانی لەبەرامبەر ئەتلەنتیکۆمەدرید دووچاری پێکان بوو بۆ ماوەی ٣ ھەفتە لە یاریگاکان دوورکەتەوە ئەم رۆژنامەیە ئەوەی ئاشکرا کردووە ڕەنگە لە رۆژی شەممە لە یاری دیبۆتیڤۆ لاکرۆنیا ئامادە بێت و چەند خولەکێک یاری پێ بکرێت و بۆ ئەوەی بۆ یاری چوارشەممە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەبەرامبەر مان سیتی یاری بکات بەشێوەی سەرەکی.
کارزان کانەبی
Top