لە پێكهاتەی سێ شێرەكەدا روونی بۆ یارییه‌که‌ی به‌رامبه‌ر سلۆڤینیا دوورخرایەوە
روونی گۆڵکاری مێژوویی ئینگلته‌را له‌م وه‌رزه‌دا به ئاستێکی خراپه‌وه ده‌بینرێت و له ١٢ یاری یانه و هه‌ڵبژارده ته‌نها یه‌ک گۆڵی تۆمارکردووه.
ئاسته خراپه‌که‌ی له یاری به‌رامبه‌ر ماڵتا بووه هۆی ئه‌وه‌ی هانده‌ران هاهووی لێبکه‌ن، سه‌ره‌نجام ساوزگه‌یت ئاشکرایکرد جۆردان هه‌ندرسن له جێگه‌ی ئه‌و به‌شداری ده‌کات.
روونی پاش هه‌واڵه‌که سه‌باره‌ت به دوورخستنه‌وه‌ی وتی: به ته‌واوی له بڕیاره‌کانی راهێنه‌ر تێده‌گه‌م و رێزیان ده‌گرم، ده‌مه‌وێت یاری بکه‌م به‌ڵام %100 پاڵپشتی ئه‌و یاریزانانه ده‌که‌م که به‌شدارده‌بن و هه‌مووکات ئاماده ده‌بم ئه‌گه‌ر تیپه‌که‌م پیویستی پێم بوو.
hamataqana
