ئەو پێكانه‌ی كە رامۆس تووشی بووە زۆر قورس ترە لەوەی كە لە میدیاكان بڵاوكراوەتەوە

ئەو پێكانه‌ی كە رامۆس تووشی بووە زۆر قورس ترە لەوەی كە لە میدیاكان بڵاوكراوەتەوە
له‌ میانەی یارییه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌ورووپا، بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی 2018ـی رووسیا، له‌ یاریی نێوان ئیسپانیا و ئەلبانبا كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنی ئیسپانیا به‌ دوو گۆڵی بێوەڵام كۆتایی هات، سێرجیۆ رامۆسی بەرگریكار له‌ خوله‌كی 80 به‌ هۆی بچڕانی به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی یاریگه‌ی جێهێشت.

ئه‌مڕۆ میدیاكانی نزیك له‌ یانه‌ی ریال مه‌درید دوور كه‌وتنه‌وه‌ی سێرجیۆ رامۆسیان به‌ مانگێك دیاری كرد، به‌ڵام به‌ گوێره‌ی ئه‌م زانیارییانه‌ی كه‌ رادیۆی ماركا باسی لێوه‌ ده‌كات، رامۆس زیاتر له‌ 40 رۆژ دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌.

تا ئێستا یه‌كلایی بۆته‌وه‌ كه‌ رامۆس له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م یانانه‌ یاری ناكات كە ئەوانیش:

ریال بێتیس - ریال مه‌درید 15ـی ئه‌م مانگه‌

ریال مه‌درید - لیگا وارشۆ - چامپیۆنز لیگ 18ـی ئه‌م مانگه‌

ریال مه‌درید - ئاتڵێتیك بلباو 23ـی ئه‌م مانگه‌

دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس - ریال مه‌درید 29ـی ئه‌م مانگه‌

لیگا وارشۆ ـ-ریال مه‌درید 2ـی مانگی داهاتوو.
hamataqana
Top