پاڵەوانێتیەكی دۆستانە بۆ تۆپی بالە لە هەولێر ئەنجام دەدرێت

پاڵەوانێتیەكی دۆستانە بۆ تۆپی بالە لە هەولێر ئەنجام دەدرێت
رۆژی 13ی تشرینی یەكەمی 2016 لە یانەی ئەكاد پاڵەوانێتیەكی دۆستانە بەناوی (پێكەوە ژیان) بۆ یانەكانی كوردستان بۆ تۆپی بالەی كوران دەكاتەوە، ئەم پاڵەوانێتیە ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت و هەشت یانە بەشداری دەكات و بەسەر دوو كۆمەڵە دابەش كراینە.
یانە بەشداربووەكانیش بریتین لە ( پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌، هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌كاد، ئارارات، شۆڕیجه‌، سۆلاڤی‌ نوێ‌، بابه‌ گوڕگوڕ، زاخۆ) رۆژانە چوار یاری لە هۆڵی داخراوی یانەی ئەكاد ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
Top