زاخۆ گرێبەستی لەگەڵ 17 یاریزان مۆركرد

زاخۆ گرێبەستی لەگەڵ 17 یاریزان مۆركرد
بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ خولی پلە نایابەكانی كوردستان بۆ تۆپی پێی، یانەی زاخۆ گرێبەستی لەگەڵ 17 یاریزان مۆركرد، كە هەندێكیان لە وەرزی رابردوو لە ریزی یانەكە یاریان دەكرد.
یانەی زاخۆ لە خولی پلە نایابەكانی كوردستان لە وەرزی رابردوو پلەی سێیەمی خولەكەی بە دەستهێنا و لەم وەرزدا لە كۆمەڵەی دووەم شانبەشانی یانەكانی (شێروانە، كەركووك، سیروانی نوێ، گارە، هەندرێن، ئارارات) یاری دەكات.
بەفەرمی یانەكە گرێبەستی هەریەكە لە یاریزانان (بەرۆژ جادر، دلۆڤان ساڵح، رزگار عەلی، محەمەد لازگین، چیا نازی، فەرهاد سەبری، ئیسماعیل عومەر، سەردار عومەر، دلێر تەیار، حەسەن ئەحمەد، ئەحمەد خورشید، محەمەد سەعید، هێمن مەحمود، هشیار ئیبۆ) نوێكردەوە و هەروەها گرێبەستی لەگەڵ هەر سێ یاریزان (زوهێر جەمال)ی گۆڵپارێز و (شێرزاد ئەحمەد، مەسعود یوسف) مۆركرد.
جێگەی باسە یانەی زاخۆ بۆ وەرزی ئەمساڵی خولەكە بریاری دا (محەمەد یوسف) ناسراو بە (قاقێ) وەكو راهێنەری یانەكە دەستنیشانكرد و(جوتیار) وەكو یاریدەدەری راهێنەر و (ئەحمەد میدۆ) وەكو راهێنەری گۆڵپارێز دەستنیشانكرد.
Top