کەرکووک دەستی بە ئامادەکاری کردووە
ماوەی یەک ھەفتەیە کوڕانی کەرکووک بە سەرکردایەتی دارەوان قادری ڕاھێنەر دەستەیان بە یەکە مەشقیەکانی کردووە بۆ ئەوەی لە مانگی داھاتوو بتوانن ئەنجامێکی گەورە لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان دەستە بەر بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش کەرکووک ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانە پشتی بە ژمارەیەک لە یاریزانانی شارەکەی بە ستووە بۆ ئەوەی بتوانێ ژمارەیەکی گەورە بێت لە خولی نایاب لە بارەی ئامادەکارییەکانی تیپەکەش دارەوان قادر بە گۆڤاری گوڵانی ڕاگەیاند" ئامادەکارییەکانمان ھەر چەندە دواکەوتووە ، بەڵام ماوەی چەند رۆژێکە یەکە مەشقیەکانمان بە بەشداری ژمارەیەک لە یاریزانانی کۆن و تازە دەست پێکردووە بەھیوای ئەوەین بتوانین ئامادەکاری پێویست بکەین و ئەنجامیشمان دڵخۆشکەر بێت بۆ ھاندەران و یاریزانان و دەستەی کارگێرمان ، ئەمساڵیش پێکھاتەیەکی باشمان ھەیە و حەوت یاریزانی شاری کەرکوومان ھێناوەتەوە ریزی یانەکە کە پێشووتر لە دەرەوەی کەرکووک یارییان کردووە ئەوانیش ھەریەک لە یاریزانان (عەلی سیروان و چۆمان عومەر لە یانەی گازی باکوور، بەرھەم بەھادین لە یانەی ھەندرێن،ڕامیار ئەحمەد وشۆرش یوسف و ڕاستگۆ فەریق و سەیف حوسێن لە یانەی سۆلاڤ و ئیدریس ھونەر لە یانەی ئاڵتون کۆپری) ئەوانە ئێستا لە یانەکەن لەگەڵ یاریزانێکی پیشەگەری ئەفریقی بە ناوی مالمۆ سەندای ھەوڵ دەدەین بەم یاریزانانە و یاریزانەکانی پیشووترمان ئەنجامێکی گەورە بەدەست بھێنین بۆ شاری کەرکووک بڕیاریشە چەند یارییەکی دۆستانەی ئامادەکاریش ئەنجام بدەین بۆ زیاتر زانینی ئاستی یاریزانەکانمان.
کارزان کانەبی
