بەھۆی گرفتی لەگەڵ یاریزانان ڕاھێنەرەکەی زاخۆ دوورخرایەوە

بەھۆی گرفتی لەگەڵ یاریزانان ڕاھێنەرەکەی زاخۆ دوورخرایەوە
بەھۆی گرفتی لەگەڵ یاریزانان ڕاھێنەرەکەی زاخۆ دوورخرایەوە
تەنیا دوای ئەنجامدانی دوو یاری لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی دەستەی کارگێڕی ئەنجامی دەستەی ڕاھێنەرانی یانەکەی بەدڵ نەبوو بۆیە بە رێکەوتنی ھەردوولا عیسام ئەحمەد و ئەحمەد والی لە پۆستی ڕاھێنەرایەتی یانەی زاخۆ دوور خرانەوە کە نەیانتوانی ھاندەرانی یانەی زاخۆ دڵخۆش بکەن ، لەبارەی دوورخستنەوەی دەستەی ڕاھێنەرانیش عەبدول وەھاب بارزانی سەرۆکی یانەی وەرزشیی زاخۆ بەگۆڤاری گوڵانی ڕاگەیاند" ھەرچەندە ئێمە ئەمساڵ ئەم ڕاھێنەرەمان ھێناوەتە ریزی یانەکەمان بۆ ئەوەی بەفەرمی سەرپەرشتی مەشقی تیپەکەمان بکات لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی، بەڵام بەھۆی گرفتی لەگەڵ ژمارەیەک لە یاریزانان و ئەنجامی تیپەکەشمان لە دوو یاری ڕابردوو کە وەکو پێویست نەبووە لە دەست پێکی خولەکە ئێمەش چاومان لەوەیە ئەنجامان دڵخۆشکەر بێت، بۆیە بە رێکەوتنی ئێمە وەکو دەستەی کارگێڕی و دەستەی ڕاھێنەرانی پێشوو بڕیاریماندا ئەوان لە پۆستی ڕاھێنەرایەتی دەست بکێشنەوە، لە بارەی دیاری کردنی ستافی ڕاھێنەرانی نوێ، عەبدول وەھاب گوتیشی " ئێمە بەفەرمی بۆ ماوەی یەک وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی عێراقی گرێبەستمان لەگەڵ ڕاھێنەری رۆمانی بە ناو بانگ ماریان کۆچیرۆنی وەکو ڕاھێنەر و ماریان مارینیکاش وەکو یاریدەدەر لەگەڵی کار دەکات، لەبارەی بڕی گرێبەستەکەشیان سەرۆکی یانەی زاخۆ گوتی گرێبەستی ئەوان تەنیا ٩٠ملیۆن دینارە بۆ ئەم وەرزە تاکو کۆتایی خولەکە لە بارەی ھێنانی یاریزانانی پیشەگەریش عەبدول وەھاب بارزانی گوتیشی " ئێمە بڕیاری ئەوەمان نەداوە ئەم ڕاھێنەرە ھیچ یاریزانێک لەگەڵ خۆی بھێنێت و ھیچ یاریزانیکیش ناھێنین بۆ ریزی تیپەکەمان چونکە یاریزانانی ئێمە تەواون و گرفتمان نییە بەھیوای ئەوەین بتوانین ئاستی یانەی زاخۆ بەرز بکەینەوە، جێگای وەربیر ھێنانەوەیە کەوا بۆ ماوەی ١٠ رۆژ یانەی زاخۆ کەمپێکی مەشقی و ڕاھێنان و چەند یارییەکی دۆستانەی لە وڵاتی ئەرمینیا ئەنجامداوەلەسەر دەستی ستافی پێشووی ڕاھێنەرانی شاری بەغداد.
کارزان کانەبی
Top