یایا تۆرێ لە پەیوەندی كردن بە یانەی ئینتەر میلان نزیكە
تۆتۆ میركاتۆ ویبی بەڕێوەبەری كارەكانی تۆرێ راشیگەیاندووە، یاریزانە ئیڤوارییەكە ئامادەیی نیشانداوە بەوەی روو لەیانەی ئەنتەرمیلان بكات و ئەگەریش هەیە بەم نزیكانە روو لەو یانەیە بكات.
ناوبراو ئەوەشی راگەیاندووە، تاكە كێشە لەبەردەم چوونی تۆرێ بۆ ئەنتەرمیلان مابێت ئەوەیە، كە یانەی سیتی داوای بڕە پارەیەكی زۆر دەكات و یانە ئیتالییەكەش ئامادەنییە ئەو پارەیە بدات.
hamataqana
