دێفێنسا: هۆكاری کەوتنەكانی مێرنگی داوەرەكانە
ئەو رۆژنامەيە رايگەياندووە لە سێ ياریی رابردووی رياڵ مەدرید لە خولەکە بەرامبەر يانەکانی ڤياڕياڵ و لاس پاڵماس و ئيبار، داوەرەکان هەوڵی شکستی ئەو يانەيەيان داوەو شاهانەکانی بێبەشی کردووە لە شەش خاڵ، کە لە هەرسێکيدا تووشی يەکسان بوون هاتوون.
بەپێی ئەو رۆژنامەيە بێت لەو سێ يارييەی مەدريد، سەرجەم داوەرەکان لێدانی سزايان بۆ رياڵ هەژمار نەکردووە کە دەبووە هۆی سەرکەوتنيان لەو سێ يارييەدا.
دێفێنسا راشيگەياندووە ئەگەر بهاتايا ئەو لێدانە سزايانە هەژمار بکرابايە ئێستا رياڵ بە جياوازی شەش خاڵ لە ئەلەتيکۆوە دوور دەبوو و دەبوونە پێشەنگ، مەترسيشی داوە لەوەی لە يارييەکانی داهاتوو هەڵەی زۆرتر بەرامبەر رياڵ مەدرید بکرێت.
hamataqana
