بارسا خۆی بەھێزتر دەکات

بارسا خۆی بەھێزتر دەکات
بارسا خۆی بەھێزتر دەکات
یانەی بارسێلۆنا ھەموو ھەولێکی خۆستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی زستانەی ئەمساڵ گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانێکی بەتوانا مۆربکات، یەکێک لەم یاریزانانەش کە بارسا بیری تەواوی لێ کردۆتەوە بۆ گواستنەوەی یاریزان جیلسۆنە ئەم یاریزانە لاوە و ئاستێکلایی بەرزی یاری کردنی ھەیە لە ریزی یانەی سپۆرتینگ لشبۆنە بۆیە ھەموو ھەولێکی یانە کەتالۆنیەکە گواستنەوەی ئەم یاریزانەیە بە شێوەیەکی فەرمی، بەڵام بە رپرسانی یانەی لشبۆنە تاکو ئێستا ڕەتی ئەوەیان کردۆتەوە دەست بەرداری ئەم یاریزانەیان بن ، بەڵام ڕاھێنەری یانەی بارسا و کارگێڕانی تیپەکە دەیانەوێ سوود لەم یاریزانانە ببینن کە خاوەن بەھرەن بۆ ئەوەی داھاتووی یانەکەیانی پێ بەھێز بکەن.
کارزان کانەبی
Top