ئۆبامیانگ لە پەیوەندی کردنی بە مان سیتیەوە نهێنیەك ئاشکرا دەکات
لەم بارەیەوە، ئۆبامیانگ بە تۆڕی (سکای سپۆرت)ی بەریتانی ڕاگەیاندووە، کە یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ماوەیەکە لەگەڵ باوکی ئەو کە بەڕێوەبەری کارەکانیەتی لە گفتو گۆکردن بەردەوامن بۆ ئەوەی بتوانێت لە میرکاتۆی هاوینی داهاتوو لەگەڵ مان سیتی یاری بکات، هەروەها گوتیشی تا ئەو ساتە هیچ رێکەوتنێک ئەنجام نەدراوە، بەڵام تاوتوێ کردنی بابەتەکە بەردەوامە و لە داهاتوودا ڕوون دەبێتەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا، ئۆبامیانگ گوتی جگە لە مان سیتی هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان بایەخ بە من دەدەن و خوازیارن یارییان بۆبکەم، پێشتر کە منداڵ بووم خەونم بەوە دەبینی کە رۆژێک لە ڕۆژان یاری بۆ ڕیاڵ مەدرید بکەم، بەردەوام سەیری یارییەکانی ڕیال مەدریدم دەکرد و چێژم لە بینینی گۆڵەکانی هۆگۆ سانچێز وەردەگرت، بۆیە بەلێنم بە باپیرەم دابوو کە رۆژێک لە ڕۆژان یاری بۆ ڕیاڵ بکەم.
ئۆبامیانگ کە تەمەنی 27 ساڵە، لەسەر پێشکەش کردنی ئاستە بەرزەکەی بەردەوامە و لەم وەرزەدا لە کۆی 9 یاری بۆ بڕووسیا دۆرتمۆند لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، توانیویەتی 7 گۆڵ تۆمار بکات.
hamataqana
