ماوەی سركردنی شاجوانی تێنس كەم كرایەوە

ماوەی سركردنی شاجوانی تێنس كەم كرایەوە
دادگای وەرزشی لە لۆزان-سویسرا رایگەیاند، ماوەی سركردنی ماریا شاراپۆڤا لە دوو ساڵەوە کەمکرایەوە بۆ 15 مانگ، ئەوەش دوای ئەوە دێت لە ماوەی ڕابردوو کچە یاریزانی روسی و تێنسی سەر زەوی بەهۆی بە کارهێنانی مادەی وزە بەخشەوە بۆ دوو ساڵ لەسەرجەم چالاکیەکان راگیرا.

ئەمڕۆ دادگای وەرزشی سزاکەی شاراپۆڤای لە دوو ساڵەوە کەمکردەوە بۆ ١٥ مانگ و ٧ مانگی لە سزادانەی لابرد كە شاراپۆڤا پێشتر ڕایگەیاندبوو لە پاڵەوانێتی ئوسترالیای کراوە مادەی وزەبەخشی بەکارهێناوەو بەو هۆیەشەوە سزای دووساڵ ڕاگیرانی بەسەردا سەپێنرا.

لە لێدوانێکیدا شاراپۆڤا ڕایگەیاند ناخۆشترین رۆژەکانی بەڕێ دەکات و لە داهاتوودا بە ئاستێكی باشتر دەگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان.

hamataqana
Top