کلۆپ یاریزانێکی ئەرجەنتینی کردۆتە ئامانج
یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دوای ئەوەی ئەم وەرزە ئاستێکی پێویستی لە خولی یانە نایابەکانی ئینگلیزی پێشکەش کردووە کلۆپی ڕاھێنەری ئەڵمانی دەیەوێت تیپەکەی زیاتر بەھێز بکات بۆیە لە ھەوڵی ئەوەیە گرێبەستێک لەگەڵ یاریزان لۆکاس بیلیای یاریزانی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی لازیۆی ئیتالی واژوو بکات لە زستانی ئەمساڵ ، رۆژنامەی میرۆری بەریتانیش ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی لیڤەرپوول ھەولی زۆر داوە بۆ ئەوەی بتوانێ ئەم یاریزانە بگوازێتەوە ریزی یانەکەی و ھێلی ناوەڕاستی زیاتر پێ بەھێز بکات، رۆژنامەکەش ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لەسەر داوای کلۆپ ئیدارەی یانە سورپۆشەکە ھەموو ھەولێک دەدات بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە ڕازی بکات بە یاری کردنی لە خولی ئینگلیزی، بەڵام تاکو ئێستا لازیۆ ھیچی ئاشکرا نەکردووە لەسەر چارەنووسی ئەم یاریزانە.
کارزان کانەبی
