وێست ھام فابریگاسی دەوێت

وێست ھام فابریگاسی دەوێت
وێست ھام فابریگاسی دەوێت
دوای ئەوەی کۆنتی ڕاھێنەری ئیتالی ئەرکی مەشقی یانەی چێلسی لە ئەستۆ گرتووە شوێنی یاری کردنی سیسک فابریگاس بە بەفەرمی لەق بووە کە زۆر جار لە پێکھاتەی سەرەکی یانەی بلوز نابینرێ ئەم یاری نەکردنەی سیسکیش ئەم یاریزانەی نیگەرانکردووە لە دانیشتن لەسەر کورسی یەدەگ ، یانەی وێستھامی ئینگلیزی دەیەوێت ئەم ھەلە بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی فابریگاس بباتە ریزی یانەکەی و لەم ھاوینە دەستبەرداربوونی ئەم یاریزانە لە یانەی چێلسی بەدەست بھێنێت، رۆژنامەکانی ئینگلتەراش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یانەی وێست ھام ھەموو توانای خۆی بە گەڕ خستووە بۆ بەدەستھێنانی ئەم یاریزانە ، فابریگاسیش حەز دەکات بەفەرمی بچێتە ئەم یانەیە بۆ ئەوەی لەم بارودۆخە ناخۆشەی بەسەری ھاتووە رزگاری ببێت.
کارزان کانەبی
Top