پێشمەرگەی سلێمانی چاوی لە خولی نایابە
پێشمەرگەی سلێمانی ماوە دوو ساڵە ھەموو ھەولێک دەدات تەنیا بۆ سەرکەوتنەوەی بۆ خولی نایابی یانەکانی کوردستان بۆ ئەوەی شان بە شانی یانە گەورەکانی کوردستان بجەنگێ لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان، جارێکی تر گەورەیی تیپەکەی بگەرێنتەوە ساڵانی پێشوو بەڵام نەیتوانیوە ئەو خەونەی کارگێڕانی تیپەکە بێتە دێ، ئەمساڵ جارێکی تر یانەکە بەختی خۆی لە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان تاقی دەکاتەوە بۆ ئەوەی بگەرێنەوە خولە گەورە لەم بارەشەوە ئەرسەلان جەلال ڕاھێنەری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ھەموو ھەولێکمان لەم وەرزە سەرکەوتنە بۆ خولی نایابی یانەکانی کوردستان ،چونکە باری دارایی تیپەکەمان لە رووی یاریگاو یاریزانان و پێداویستیەوە باشترە لە ھەندێک یانەی تر بۆیە ئەم بارەمان بۆ ڕەخساوە بۆ ئەوەی بگەرێنەوە خولی نایاب، ئەرسەلان گوتیشی " قەسەمان لەگەڵ چەندین یاریزان کردووە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی پێشمەرگەی سلێمانیەوە لەم ھەفتەیە وەڵامی کۆتایمان دەدەنەوە نامانەوێ ناوی کەسیان ئاشکرا بکەین لە بەر پێنەدانی مۆڵەتی گواستنەوە بۆیە کارەکانمان بە نھێنی کردووە ھەتا ئەوەشمان ئاشکرا کردووە کەوا ھەندێک لە یاریزانەکان بە ئالو گۆر دەبینە ریزی تیپەکەمان تەنیا بۆ ئاسنکاری ئەو یاریزانانەی روو لە یانەکەمان دەکەن، ئەو یاریزانانەش ھەندێکیان لە ناو سلێمانین و ھەندێکیان لە دەرەوەی شارەکە ھەندێک یاریزانمان دیاری کردووە لە شاری ھەولێر و دھۆکن بەڵام ئەوان دەیانەوێ گرفتی پێدانی مۆڵەتەکەیان تەواو بکەن بۆ ئەوەی پەیوەندی بە پێشمەرگەوە بکەن ، لەبارەی گرفتی تیپەکەش ئەرسەلان گوتیشی " کێشەمان نییە بەڵام قەیرانیش ھەیە بەلێ پێشمەرگەش وەکو ھەموو یانەکانی تری کوردستان گرفتی ھەیە بەھیوای ئەوەشین بتوانین ئەم وەرزە شتێک بە شتێک بکەین و ئیدارەش پاڵپشتیمان دەکات.
کارزان کانەبی
