سەرۆکی یانەی وەرزشیی زێرەڤانی" دەمانەوێ ھەیبەت و شکۆی یانەکە بگەرێنینەوە
ماوەی دوو وەرزە یانەی وەرزشیی زێرەڤانی دوورە لە بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لە یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان سەڕەرای ئەوەی تیپەکە ساڵانە بڕە پارەیەکی زۆر لە تیپی تۆپی پێی خولی کوردستان سەرف دەکات بۆ ئەوەی ئەنجامی شایستە پێ بەدەست بھێنێ، ئەم وەرزەش جیا لە وەرزەکانی تر زێرەڤانی پەنای بۆ گواردێولاکەی ھەولێرو ستافەکەی بردووە بۆ بەدەستھێنانی ئەنجامی گەورە لە خولی نایاب،یانەکەش گرێبەستی لەگەڵ چەندین یاریزانی بەتوانا مۆرکردووە لەسەر ئاستی کوردستان، لەم بارەشەوە عەبدولخالق حەسەن سەرۆکی یانەی وەرزشیی زێرەڤانی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئامادەکارییەکانمان دەست پێکردووە بۆ وەرزی نوێ خولی نایابی کوردستان دوای ئەوەی ستافی تازەی ڕاھێنەری تیپەکەمان دەست بەرکاربوووینە ژمارەیەک یاریزانی بەتوانامان ھێناوەتە ریزی یانەکەمان لەگەڵ یاریزانێکی پیشەگەر بەم یاریزانانە رۆژانە خەریکی ئامادەکارییەکانین و بەنیازی ئەوەشین کەمپێکی مەشقی و ڕاھێنان لە وڵاتی تورکیا رێکبخەین ئەگەر گرفتی پێدانی فیزامان چارەسەرکرد ئەوکات دەست بەم کارە دەکەین بۆماوەیەک لە تورکیا کەمپێکی ڕاھێنانی دەکەینەوە ، ئەم وەرزەش ھەر وەکو وەرزی ڕابردوو پارەمان سەرف کردووە و گرێبەستمان کردووە ، بەڵام ئێستا خۆتان دەزانن قەیرانی داراییە و یاریزانەکانیش نرخیان ھەرزان بووە ئەگەر پێشووتر بە ٣٠ملیۆن یاری بکردایە ئێستا بە ١٥و بە ٢٠یاری دەکات وەکو ھەموو تیپەکان ئێمەش گرفتی دارایمان ھەیە نازانین روو لە کێ بکەین بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکانمان تاکو ئێستاش نزیکەی ٣٥٠بۆ٤٠٠ملیۆن دینارمان سەرف کردووە، لە رووی کۆمەلەکانیش کە ئەمساڵ زێرەڤانی کەوتۆتە کۆمەڵەیەکی بەھێزەوە عتەبدولخالق گوتی" ھەندێک شت ھەیە چانسە چاوەڕێ ئەوە نەبووین بکەوینە ئەم گرووپە بە ھێزەوە کۆمەڵەیەکی گرانە برایە بە شێوەیەکی خول بووایە، متمانەمان بە خۆمان ھەیە بتوانین شتێک بەشتێک بکەین، بەڵام لە رووی زانستیەوە ئەم شێوەیە ھەڵبژاردەنە ھیچ عەدالەتێکی تێدانەبووە چون دەبێ کۆمەڵەیەک زۆر بەھێز و کۆمەڵەیەک بێ ھێز بێت،بەھیوای ئەوەین بتوانین ئەنجامێکی شایستە بەدەست بھێنین.
کارزان کانەبی
