بارسێلۆنا دووبارە تووشی شكستێكی سەخت هات بەرامبەر سێلتافیگۆ

بارسێلۆنا دووبارە تووشی شكستێكی سەخت هات بەرامبەر سێلتافیگۆ
جارێكی دیکە یانەی بارسێلۆنا توشی شکستێکی سەخت هات بەرامبەر یانەی سێلتافیگۆ و سودی لە یەکسان بوونی ڕیاڵ مەدرید وەرنەگرت بۆ بوون بە پێشەنگی ڕیزبەندی لالیگا.

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە وەرزی پێشووش بارسێلۆنا لەو یاریگایەدا بە ئەنجامی 4-1 توشی شکست هات، دووبارە هەمان ژمارەی گۆڵ بەس بوو تاوەکو شکستێکی دیکە توشی یانە کەتەلۆنیەکە بکات بەمەش ئەو یاریگایە بوو بە دووەم یاریگا لە مێژووی بارسێلۆنا کە دوو یاری بەدوای یەک 4 گۆڵی لێ تۆماربکرێت دوای یاریگای ڤیسەنتی کالدیرۆنی ئەتلەتیکۆ مەدرید.

هەروەها بۆ یەکەمین جار لەدوای 7 ساڵ یانەی بارسێلۆنا توشی شکست دەبێت لە یاریەکی لالیگادا کاتێک 3 گۆڵ تۆماردەکات.

شایانی باسە ئەم وەرزە بە خراپترین دەستپێکی بارسێلۆنا دادەنرێت لە وەرزی 2005-2006 وە ئەگەرچی لەو وەرزەدا دوای 7 یاری تەنیا 10 خالیان کۆکردەوە بەڵام لە کۆتاییدا نازناوەکەیان بەدەست هێنا.

hamataqana
Top