زیدان: ریال مەدرید تا ئێستاش لە بارودۆخێكی خراپ دانیە
زەینەدین زەیدان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دوای یاریەکە وتی: ڕیاڵ مەدرید نەکەوتۆتە باردۆخێكی خراپەوە، تەنیا ئەوە گرنگە ئێمە لە سەرەتای یاریدا هەوڵ بۆ بردنەوە بدەین نەوەک تەنها لە گێمی دووەمدا ئاستێکی باش پێشکەش بکەین.
بۆ یەکەمین جارە لە 10 ساڵی ڕابردوودا ڕیاڵ مەدرید 3 یاری بەدوای یەکدا یەکسان دەبێت لەلالیگا لەوبارەیەوە زیزۆی ڕاهێنەر وتی: ڕاستە کە دڵخۆش نیم بە سێ یەکسان بوونی لەسەریەک بەڵام ئێستاش حالم خراپ نیە، کاتێک هاتمە ڕیاڵ توشی شکست هاتم بەرامبەر ئەتلەتیکۆ و ئینجا یەکسان بوونیش بەڵام ئێمە خاوەنی یاریزانی زۆر باشین تاوەکو بتوانین بگەڕێنەوە سەر ڕێچکەی بردنەوەکان.
hamataqana
