خشتەی یارییەكانی خولی پلە دووەكانی كوردستان بۆ تۆپی پێی

خشتەی یارییەكانی خولی پلە دووەكانی كوردستان بۆ تۆپی پێی
وا بریارە رۆژی سێشەممە (4-10-2016) یارییەكانی خولی پلە دووەكانی كوردستان بۆ تۆپی پێی ئەنجام بدرێت، كە تیاییدا سێ یاری بەرێوە دەچێت، بەمشێوەیە:
ئاڵا - پیشەسازی یاریگەی ئاڵا
چەمچەماڵ - رانیە یارییەكە لە یاریگەی چیا شاری سلێمانی ئەنجام دەدرێت بەبێ ئامادەبوونی جەماوەر
شۆریجە - رزگاری یاریگەی شۆریجە
جێگەی باسە یارییەكان كاتژمێر 3ی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.
هەر لەم خولە یانەی خەبات چاوەروانی براوەی یاری نێوان هەردوو یانەی ئاڵا و پیشەسازی دەكات.
ویانەی دووكان چاوەروانی براوەی یاری نێوان هەردوو یانەی چەمچەماڵ و رانیە دەكات.
ویانەی خانەقین چاوەروانی براوی یاری نێوان هەردوو یانەی شۆریجە و رزگاری دەكات، بۆ ئەوەی ئەو سێ یانەیە دەستنیشان بكرێت تاوەكو لە قۆناغی كۆتایی شانبەشانی یانەكانی سەید سادق و شەقڵاوە و كفری یاری بكات.
رێبین رەمزی
Top