تامر ئەلحاج بانگهێشتی هەڵبژاردەی سوریا كرا

تامر ئەلحاج بانگهێشتی هەڵبژاردەی سوریا كرا
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو تامر ئەلحاج لە ریزی هەڵبژاردەی سوریا دوورخرابووە، بەفەرمی دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەی سوریا بانگهێشتی یاریزانی یانەی هەولێر تار ئەلحاج بۆ ریزی هەڵبژاردەی سوریا كرایەوە بۆ ئەوەی بەشداری لە هەردوو یاری هەڵبژاردەكەی بەرانبەر چین و قەتەر بكات لە چوارچێوەی یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2018.
تامر ئەلحاج لە سێ یاری لەگەڵ یانەی هەولێر لە وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی عێراق بەشداریكرد و توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و گۆڵێك تۆمار بكات، ئەم ئاستە بووە جێگەی دڵخۆشی هاندەران و دەستەی راهێنەرانی یانەی هەولێر و هۆكاری سەرەكی بوو، كە دووبارە بانگهێشتی هەڵبژاردەی سوریا بكرێتەوە.
رێبین رەمزی
فؤتؤ: سەبور ئێج دی
Top