هەوار مەلا محەمەد یانەی نەجەف-ی رەتكردەوە

هەوار مەلا محەمەد یانەی نەجەف-ی رەتكردەوە
وا بریار بوو یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر و قوە جویە و هەڵبژاردەی عێراق هەوار مەلا محەمەد ئەركی یاریدەدەری راهێنەری یانەی نەجەف وەربگرێت شانبەشانی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق عیماد محەمەد، بەڵام لە دوا ساتەكان دەستەی كارگێری یانەی نەجەف و هەوار مەلا محەمەد نەگەیشتنە رێكەوتن.
تا ئێستا هۆكاری رێكەوتنی هەردوو لا دیار نییە، بەڵام بە پێی سەرچاوەیەكی نافەرمی هۆكاری بۆ ئەوە گەراندەوە، كە یاریزان هەوار مەلا محەمەد خۆی بۆ هەڵبژاردنەكانی دەستەی كارگێری یانەی قوە جویە پالێوراو دەكات وەكو ئەندامی دەستەی كارگێری بۆیە ئامادەنەبوو كار لەگەڵ یانەی نەجەف بكات و لە هەمان كاتدا بەشێوەیەكی كەتوپر خولی راهێنەرایەتی بروانامەی (c) ئاسیوی جێهێشت.
جێگەی باسە دەستپێكی یاریزان هەوار مەلا محەمەد لە شاری موسل بوو پاشان پەیوەندی بە یانەی قوە جویە كرد دواتر سالانێكی زۆر تەمەنی وەرزشی وەكو یاریزانی پیشەگەر لە خولەكانی قەتەر و ئیمارات و قوبرس بردە سەر، كە تاكە یاریزانی عێراق و كورد بوو بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكات و گۆڵ تۆمار بكات دواتر پەیوەندی بە یانەی هەولێر كرد پاشان لە یانەی قوە جویە یاری كرد و بریاریدا بەیەكجاری واز لە یاریكردن بهێنێت.
رێبین رەمزی
Top