كۆنتی لە لێدوانێكیدا: بلوز لە خانمە پیرەكە باشترە

كۆنتی لە لێدوانێكیدا: بلوز لە خانمە پیرەكە باشترە
ئانتۆنیۆ کۆنتی راھێنەری ئیتاڵی و یانەی چێلسی ئینگڵتەرا لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە لەو باوەرەدایە چێلسی ئێستا لە یوڤێنتوسی ئەو کاتەی باشتر کە بۆ یەکەمجار ئەرکی راھێنەرایەتی گرتە دەست.

کۆنتی سەبارەت بە ئاستی تیپەکەی لە پرێمەر لیگ دەلێت: راستە ئێمە لە دوو یاری تووشی شکست بووین، بەڵام ئەمە مانای ئەوە ناگەینێت ئیتر وەرز بۆ ئێمە بە کۆتا ھاتووە، حەز دەکەم شتێکتان پێ بلێم، کاتێ ساڵی ٢٠١١ راھێنەرایەتی یوڤێنتوسم گرتە ئەستۆ، بارودۆخیان زۆر لەمەی کە ھەیە خرابتر بوو، بەڵام بینیما ندواتر چۆن بوون.

راھێنەری ئیتاڵی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر بێتە پێویست بکات، ئەوا ئامادەیە شێوازی یاریکردنی یانەی گۆرانکاری بەسەردا بێنێت.

hamataqana
Top