دۆن باس لە داهاتووی خۆی و ڕکابەری لەسەر چامپیۆنزلیگ و باڵۆن دۆری ئەمساڵ دەکات

دۆن باس لە داهاتووی خۆی و ڕکابەری لەسەر چامپیۆنزلیگ و باڵۆن دۆری ئەمساڵ دەکات
لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ گۆڤارێکی ئەمەریکیدا، کریستیانۆ ڕۆنالدۆ ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید خەونەکانی داهاتووی ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەینێت کە بەدەستهێنانی چاپمیۆنزلیگ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید و مۆندیال لەگەڵ پورتوگال بە گەوەرەترین ئاواتەکانی دادەنرێت.

لەم بارەیەوە، ڕۆنالدۆ لە چاوپێکەوتنێکی درێژی گۆڤاری ( ورد سۆکەر)ی ئەمەریکی دەلێت: وەرزی پار ساڵ وەک یاریزان باشترین وەرزی من بووە، توانیم لەگەڵ پورتوگال بۆ یەکەمین جار جامی ئەوروپا ببەینەوە، هەروەها لەگەڵ ریاڵ مەدرید توانیم بە هاوکاری هاوڕێیانم چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنین.

سەبارەت بە خەڵاتی پالۆن دۆر، رۆنالدۆ گوتی: هیوایەکی بەهێزم هەیە، هەر چەندە هەر یەک لە گاریس بەیل و ئەنتوان گریزمانیش توانیان ئاستێکی ناوازە لەگەل یانە و هەڵبژاردەکانیان پێشکەش بکەن، بۆ ئەمساڵیش 2016-2017 چاومان بڕیوەتە بەدەستهێنانی دووەمین چامپیۆنزلیگی یەک بەدوای یەک، ئێمە لە هیچمان کەم نییە، تیپێکی تۆکەمەمان هەیە و راهێنەرێکی بەتوانامان لەگەڵە، هەروەها لەم پاڵەوانێتییەدا ئەزموونێکی باشمان هەیە، بۆیە من گەشبینم بەوەی بتوانین جارێکی دیکە ئەو ئامانجە بپێکین، من حەز دەکەم هەمیشە دڵی هاندەرانم خۆش بکەم و ئەوەی لە توانام دابێت پێشکەشی بە تیپەکەم و هاندەرانی بکەم.

لەکۆتایی چاوپیکەوتنەکەدا، ڕۆنالدۆ باسی داهاتووی خۆی کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەری زۆری هەیە لە داهاتوودا دوای وازهێنانی لە تۆپی پێ وەکو راهێنەر کار بکات، لەم بارەیەوە ئاشکرای کرد کە ئەو کارە ڕەنگە 5-6 ساڵی تری بوێت، لەو ساتەدا بیر لەوە ناکەمەوە، بەڵام بۆ چەند ساڵێکی دیکە جەماوەر دەتوانن وەک ڕاهێنەرێک سەیرم بکەن.

hamataqana
Top