پێرێز لەسەر یەكسان بوونەكانی یانەكەی داوای روونكردنەوە لە زێدان دەكات

پێرێز لەسەر یەكسان بوونەكانی یانەكەی داوای روونكردنەوە لە زێدان دەكات
یانەی ریال مەدرید لە سێ یاری كۆتادا كە ئەنجامی داوە نەیتوانیوە سەركەوتن تۆمار بكات و وە لە 2 یاری لە لالیگا تووشی یەكسان بوون هاتوە و لە دوا یاریشیدا لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بە دۆرتمۆند تووشی یەكسان بوون هات لەسەر ئەم بابەتەش رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردۆتەوە كە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدرید بانگهێشتی زێنەدین زێدانی راهێنەر كردووە و داوای روونكردنەوەی لێكردووە.

ئەو یانانەی كە ریال مەدرید تووشی یەكسان بوون هات لەگەڵیاندا ئەویش (ڤیاریال و لاس پالماس و دۆرتمۆند) بوو، بۆیە زێدان لەلایەن سەرۆك یانەكەیەوە بانگهێشتكرا و داوای روونكردنەوەی لێكرد.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپان بڵاوی كردەوە: پێرێز بە زێدانی ووتووە چی بووە و چی روودەدات؟ هۆكارەكان ئەم یەكسان بوونانە چین؟، زێدانیش سەرۆكەكەی دڵنیاكردۆتەوە لەوەی كە بارودۆخەكە چارەسەر دەبێت.

هەرهەمان سەرچاوە ئەوەیشی بڵاوكردۆتەوە كە پێرێز مەرجی بۆ یارییەكانی داهاتوو داناوە كە پێویستە یارییەكان ببەنەوە و چیتر خاڵ لەدەستنەدەن.

hamataqana

Top