فینگەر بۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتی كردنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا نزیكە

فینگەر بۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتی كردنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا نزیكە
لە گۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، (ئارسین فینگەر) راهێنەری یانەی ئارسنال، ئامادەی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا راگەیاند.

لەم رووەوە، فینگەر لە وەڵامی دەستنیشان کردنی لە لایەن میدیاکان وەک ڕاهێنەری داهاتووی هەڵبژاردەی 3 شێرەکە بە میدیاکارانی گوت: یانە سەرەکییە، تا کۆتایی گرێبەستەکەم لە هاوینی داهاتوو لە ئارسناڵ دەمێنمەوە، دەکرێت کۆتایی ئەم وەرزە خۆم یەکلایی بکەمەوە.

هەر سەبارەت بەو پۆستە ڕۆژنامەی (زی تیلیگراف)ی ئینگلیزی ئاماژەی کردووە، کە فینگەر پاڵێوراوی ژمارە یەکە لە لایەن فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئینگلیتەڕا، ئەوان حەز دەکەن فینگەر وەک ڕاهێنەری داهاتووی هەڵبژاردەکە دیاری بکەن، ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردووە کە پێشتریش دوای لادانی رۆی هێدسۆن ناوی فینگەر بۆ ئەو پۆستە پالێوراوێکی بەهێز بوو، بەڵام دواتر پۆستەکە بە سام ئەلاردیس درا و ئەویش بەهۆی ئابڕووچوونەکەی ئەم دواییەی بەرتیل وەرگرتن دەستی لەکار کێشایەوە.

ئاشکرایە، کە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەڕا دوای لادانی سام ئالاردیس، ساوتگەیتی وەک ڕاهێنەری کاتی هەڵبژاردەکە دەستنیشان کردووە، ئەویش بڕیارە لە هەردوو یاری داهاتووی هەڵبژاردەی سێ شێرەکە سەرپەرشتی تیپەکە بکات.

hamataqana
Top