ریال مەدرید چاوی لەسەر یاریزانێکی ھێلی بەرگرییە
رۆژنامەی دیلی ئاکسپرسی بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت لە داھاتوودا ھێلی بەرگری تیپەکەی زیاتر بەھێز بکات بە کڕینی یاریزانێکی ھێلی بەرگری لاو ئیمیریک لاپۆرتی یانەی ئەتلەتیکۆ بلباوی ئیسپانی بۆ ئەوەی لەم یانەیەوە بیگوازێتەوەی ریزی تیپەکەی، ھێنانی ئەم یاریزانەش بۆ شوێنی ڤارانی یاریزانی فەرەنسیە کە بڕیارە لە ئایندەدا ریزی یانەکەی جێھێلێتێت و بچێتە ریزی یانەی مان یونایتد بۆیە بەرپرسانی یانەی مێرەنگی دەیانەوێ شوێنی ئەم یاریزانە لە ئێستاوە بەم لاوە پڕ بکەنەوە ھەرچەندە ئیدارەی ھەردوو یانەکە گفت و گۆیان لەسەر ئەم یاریزانە لاوەی فەرەنسی کردووە بۆ ئەوەی بیگوازنەوە ریزی تیپەکە کە لە خولی ئیسپانی ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە.
کارزان کانەبی
