ئەندامێکی یانەی ھەولێر بەھیوای ئەوەین ھاندەرانمان رێنمایی و یاساکانی تۆپی پێی عێراق پەیڕەو بکەین

ئەندامێکی یانەی ھەولێر بەھیوای ئەوەین ھاندەرانمان رێنمایی و یاساکانی تۆپی پێی عێراق پەیڕەو بکەین
ئەندامێکی یانەی ھەولێر بەھیوای ئەوەین ھاندەرانمان رێنمایی و یاساکانی تۆپی پێی عێراق پەیڕەو بکەین
دوای ئەوەی لە یاری ڕابردووی نێوان ھەردوو یانەی ھەولێرو حدود لە ھەفتەی دووەمی خولی نایابی عێراقی گرفت لە نێوان ژمارەیەک لە ھاندەرانی یانەی وەرزشیی ھەولێرو ڕاھێنەر و کارگێڕانی یانەی میوان درووست بوو و یاریزانان و کارگێڕانی ھەولێر ھەوڵی ئارام کردنەوەی دۆخەکەیان دا و یانەی میوانیش سکالایان لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق لەسەر یانەی ھەولێر تۆمارکردووە بۆیە یەکێـتی تۆپی پێی عێراقی تیپی تۆپی پێی یانەی ھەولێر دووچاری سزا کردنەوە بە ئامادەنەبوونی ھاندەرانی بۆ ٣ یاری و سزادانی بە بڕی ٥ملیۆن دینار بەھۆی کۆنترۆل کردنی ھاندەرانی تیپەکەی، لەم بارەشەوە دیار رەحمان کاپتنی یانەی وەرزشیی ھەولێر گوتی" کیشە لەسەر ھاوێشتنی بتلێکی ئاو بوو لەلایەن چەند کەسێک بۆ کارگێڕێکی یانەی حدود بۆیە ئەوانیش ھەڵچوون و خۆیان پێ کونترۆل َنەکرا دواتر بارودۆخەکە کۆنترۆل کرا و ئێمەش نێوەندگیریمان نواند بۆ ئەوەی کارەکە زیاتر گەورە نەبێت، بەھیوای ئەوەم ھاندەرانی یانەی وەرزشیی ھەولێر ھێمنی یاریگاکانی خۆیان بپارێزن چونکە خولی عێراق دوورو درێژە ھێشتا زۆری ماوە ئەنجامان باشتر دەبێت ، گرنگ ئەوەیە دوور بن لە کاری کێشەوگرفت ھاندەران رێز لە وەرزش و یاریگاکانیان تیپی بەرامبەر بگرن ، ئەم دیاردانەش شتێکی رۆتینیە چونکە یاریگاکان جیھان و عێراقیش بەدەر نییە لەم کارانە ئێمەش وەکو یاریزانانی ھەولێر لەگەڵ ئەم دیاردانە نین بەھیچ شێوەیەک چونکە تەنیا یانەکەمان و وەرزشیی کوردستان زەرەر مەند دەبێت پێویستە ئارام بگرین و ئەنجامان باش دەبێت بە جوانترین شێوەی وەرزش لە یانەی ھەولێرەوە پێشانی ھەموو عێراق و جیھان بدەین.
لەم بارەشەوە بێجان ئیبراھیم ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشیی ھەولێر گوتی" بەھیوای ئەوەین ھاندەرانمان رێنمایی و یاساکانی تۆپی پێی عێراق پەیڕەو بکەین بۆ ئەوەی دووچاری ھیچ کیشەو گرفتێک نەبین لە یەکێتی تۆپی پێی عێراقی ، تیپەکەشمان تیپێکی باش و ئارام بگرن و ئەنجامەکانمان باش دەبێت خولی عێراق زۆری ماوە و یاریزانەکانمان یاری باش دەکەن بەس چانس یاوەرمان نییە خۆشتان دەزانن وەرزش دۆڕان و بردنەوە و یەکسان بوونە، بڕیاریشە لەگەڵ دەستەی ھاندەرانی تیپەکەمان کۆببینەوە بۆ ئەوەی بتوانین ھاندەرانمان ئارام بگرن و بتوانین جوانترین شێوە پێشوازی لە تیپەکانی بەرامبەر بکەین ، ئەم گرفتەش چارەسەر بکەین چونکە تەنیا یانەکەیان دووچاری گرفتی سزادان دەبنەوە بۆیە ئێمە ئەوەی باش بێت بۆ یانەی وەرزشیی ھەولێر دەکەین.
فۆتۆ:ھێدی عەزیز

Top