زەڵاتان یەک ملیۆن یۆرۆی مانگانەی ڕەت کردۆتەوە
مینۆ رایۆلا بریکاری یاریزان و ئەستێرەی یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی و ھەڵبژاردەی سوێد زەلاتان ئیبراھیمۆڤیچ ئەوەی ئاشکرا کرا کردوە کە لە گواستنەوەی ئەم ھاوینە زەلاتانی ئەستێرە و ئەفسانە پارەیەکی خەیالی ڕەت کردۆتەوە بۆ ئەوەی لە یانەی مان درێژە بە وەرزش بدات ئەم پارە خەیالیەش لە یانەیەکی چینی پێشکەش بە زەلاتان کرابوو، ھە رچەندە لە چەند رۆژی داھاتوو یادی ٣٥ ساڵەی تەمەنی دەکاتەوە بەڵام ئێستا ئەو ئەستێرەی یەکەمی یانەکەیە لە ئۆل ترافۆرد دوای ئەوەی لەگەڵ یانەی پاریس کۆتایی بە گرێبەستەکەی ھێنا لە دە یاری ڕابردوش زەڵاتان ٦ گۆڵی تۆمار کردووە رایۆلای بەرێوەبەری کارەکانی ئەم یاریزانە ئەوەشی ئاشکرا کردووە ١٠٠ملیۆن یۆرۆی رەت کردۆتەوە لە خولی چینی، یانە چینیەکەش بڕیاری دابووە ھەفتانە ١٠٠ھەزار جونەیی ئیستەرلینی بداتە ئیبرا کە دەکاتە مانگانە ١ملیۆن یۆرۆ ھەرچەندە ئیبرا رۆلی خۆی ھەبووە لە ھاتنی پۆگباش بۆ یانەی مان یونایتد .
کارزان کانەبی
