كلوب وادەی وازهێنانی لە راهێنەرایەتی كردن راگەیاند
یۆرگن كڵۆپ لەمیانی لێدوانێكی بۆ پێگەی "فۆر فۆر توو"، رایگەیاند لەكاری راهێنەرایەتی بەردەوامدەبێت، تا ئەوكاتەی تەمەنی دەبێتە 60 ساڵ.
راهێنەرە ئەڵمانییەكە، كە ئێستا تەمەنی 49 ساڵە راشیگەیاند دوای وازهێنانیش لەكاری راهێنەرایەتی دەگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانیاو لەوێ دەست بەژیانی ئاسایی خۆی دەكاتەوە.
هەروەها رایگەیاندووە، كە تەنیا بەراهێنەرایەتیكردنی ئەو یانانە ناوەستێت، كە تائێستا راهێنەری بوون و بەنیازە راهێنەرایەتی یانە گەورەكانیش وەرگرێت.
hamataqana
