پێگەی ئاس بڵاوی کردۆتەوە کە کیلبێر پیپی بەرگریکارە پورتوگالیەکەی یانەی ریاڵ مەدرید تەنھا ٣ مانگی لەگەڵ یانەی شاهانە ماوەو دوای ئەوەش دەبێتە یاریزانێکی ئازاد و دەتوانێت بۆ ھەر یانەیەک بڕوات كە بیەوەێت، ئاس نوسیویەتی سەرەرای ئەو ماوەکەمە ماوە بەڵام تا ئێستا یانەی ریاڵ مەدرید لە بارەی نوێکردنەوەی بۆندەکەی ئەو یاریزانەی نەخستۆتە سەر مێزی گفتوگۆ، پیپی تا ئێستا لە ریاڵ ٣ جار بۆندەکەی نوێکراوەتەوە بۆ یەكەم جار پیپی لە ساڵی ٢٠٠٧ پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە کرد و لە ٢٠١١ش بۆندەکەی نوێ کردۆتەوەو جارێکی تر لە ساڵی ٢٠١٥ش بۆ ٢ ساڵی تر بۆندەکەی نوێ کردۆتەوە و لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٧ش بۆندەکەی کۆتایی پێدێت و تا ئێستاش دەنگۆی نوێکردنەوەی بۆندەکەی نییە لەگەڵ یانە شاهانەیەكە.
hamataqana