پێگەی تۆتۆ میرکاتۆ بڵاوی کردۆتەوە کە لە ئێستادا ئیسکۆ لە ھێڵی ناوەراست یاری دەكات بەو واتایەی ئیسکۆ بۆ یاری کردن شەش یاریزانی لە پێشەوەیە بۆیە بەشداری کردنی لە پێکھاتەی سەرەکی تیپەکە بۆتە کارێکی مەحاڵ بۆ ئەم یاریزانە، بە پێی ھەواڵی ئەو پێگەیە زێدان ئامۆژگاری ئیسکۆی کردووە کە لە میرکاتۆی زستانە پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی یۆڤانتۆس یان میلانەوە بکات چونکە ئەو دوو یانەیە باشترین ھەڵبژاردنە بۆ ئەو و ئەو دوو یانەیەش چەند جارێک داوای ئیسکۆیان کردووە.
hamataqana