راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا پێکهاته‌ی وڵاته‌که‌ی بۆ یارییه‌کانی پاڵاوتنی جامی جیهانی راگەیاند
جولین خۆزێ کالیخۆنی یاریزانی ناپۆلی بانگهێشتکردۆته‌وه پاش دوورخستنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ.
هه‌روه‌ها ئیسکۆ بانگهێشتکراوه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌نیا ٥٤ خوله‌ک له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا به‌شداری کردووه، به‌ڵام ئاسێنسیۆ دوورخراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ک له مارک بارترای به‌رگریکاری دۆرتمۆند و سیسک فابریگاسیش دوور خراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئیکه‌ر کاسیاسیش به ته‌واوی دوورخراوه‌ته‌وه.
دوای ساڵانێکی زۆر بۆ یه‌که‌مجار یاریزانانی ریاڵ مه‌درید (٦ یاریزان)، ژماره‌یان زیاتره له یاریزانانی بارسێلۆنا (٥ یاریزان) له ریزی هه‌ڵبژارده‌که‌دا.
ئەمەش پێكهاتەی هەڵبژاردەی ئیسپانیایە:
گۆڵپارێز: ده‌یڤد دی خیا، پیپی رێینا، سێرجیۆ ریکۆ
هێڵی به‌رگری: ناچۆ، ئه‌لبا، کارڤاخال، رامۆس، پیکێ، خاڤی مارتینێز، سێرجی رۆبیرتۆ.
هێڵی ناوه‌ڕاست: کۆکی، ساوڵ، ده‌یڤد سیلڤا، سێرجیۆ بوسکێتس، ئه‌لکه‌نتارا، ئینیێستا، ئیسکۆ.
هێڵی هێرشبه‌ر: نۆلیتۆ، کالیخۆن، ڤازکوێز، ڤیتۆلۆ، دیگۆ کۆستا، مۆراتا.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا مانگی داهاتوو دوو یاری ئه‌نجام ده‌دات به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌کانی ئه‌لبانیا و ئیتاڵیا.
hamataqana
