ئەنجامی یارییەكانی خولی پلە دووەكانی كوردستان بۆ تۆپی پێی

ئەنجامی یارییەكانی خولی پلە دووەكانی كوردستان بۆ تۆپی پێی
لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان بۆ تۆپی پێی، رۆژی هەینی شەش یاری بەرێوەچوو و ئەنجامەكانیش بەمشێوەیە بوو.
ئاڵا - بەردەرەش 2-0
كفری - خانەقین 1-0
شەقڵاوە - خەبات 2-1
سەیدسادق - دووكان 1-1 بە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا (7-6) سەید سادق سەركەوتنی بە دەستهێنا
پیرەمەگروون - چەمچەماڵ 3-3 بە لێدانی یەكڵاكەرەوەی سزا (4-5) یانەی چەمچەماڵ سەركەوتنی بە دەستهێنا
رزگاری - كەیوان 3-0 بەهۆی ئامادەنەبوونی یانەی كەیوان لەم یارییە.
دوای ئەم ئەنجامە هەر سێ یانەی (شەقڵاوە، كفری، سەیدسادق) گەیشتنە قۆناغی كۆتایی خولی پلە دووەكانی كوردستان و لە چاوەروانی سێ یانەی تر دەكەن.
لە هەمان كاتدا بەفەرمی هەر سێ یانەی (سەرچنار، تووز، مەخمور) بۆ خولی پلە سێیەكانی كوردستان دابەزین.
خشتەی یارییەكانی داهاتووی خولی پلە دووەكانی كوردستان بەمشێوەیە:
شۆریجە - رزگاری
پیشەسازی - ئاڵا
رانیە - چەمچەماڵ
یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كات و شوێنی یارییەكان دەستنیشان دەكات.
رێبین رەمزی
Top