یانەی زاخۆ راهێنەرێكی نوێ دەستنیشانكرد
بەفەرمی هەریەكە لە (عیصام حەمەد) راهێنەر و (ئەحمەد والی) یاریدەدەری راهێنەر لە ئەركی راهێنەرایەتی یانەی زاخۆ دوورخرانەوە و بەفەرمی گرێبەست لەگەڵ راهێنەری رۆمانی (ماریان كۆجیرۆنی) و یاریدەدەری راهێنەر (ماریان مارینیكا) مۆركرد تا كۆتایی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی.
ئەمەش زانیاری تەواو لەسەر راهێنەرە رۆمانیەكەی یانەی زاخۆ.
ناو: ماریان میخائیل كۆجیرۆنی.
لە دایكبووی ساڵی 1958ی شاری براشۆڤی رۆمانیایە.
راهێنەری یانەكانی (براشۆڤ، باكۆ، سپۆرتۆ ستیودینتس بۆخارست، ستیوا بۆخارست، رۆكار بۆخارست) رۆمانی پاشان راهێنەرایەتی هەردوو یانەی (قەرداحە، جەیش) سوری كردووە دواتر بویتە راهێنەری یانەی (ریازی) سعودی و (جەهرا كوێتی) و بەرێوەبەری ئەكادیمیای یانەی (وەحدەی ئیماراتی) بووە.
ئەم راهێنەرە ئەزموونێكی باشی لە مامەڵەكردن لەگەڵ تیپەكانی لاوان و چۆنیەتی پێشخستن و مامەڵەكردن لەگەڵ یاریزانی لاو هەیە، چونكە زۆربەی كاتەكانی كاری لەگەڵ تیپەكانی لاوان و ئەكادیمیا لە رۆمانیا و رۆژهەڵاتی ناوەراست كردووە.
جێگەی باسە یانەی زاخۆ لە ماوەی دوو وەرزدا بۆ سێیەم جار پشت بە راهێنەری رۆمانی دەبەستێت دوای ئەوەی لە وەرزی رابردوو لەگەڵ راهێنەری رۆمانی میهای گرێبەستی مۆركرد بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی لە ئەركەكەی دوورخرایەوە پاشان گرێبەستی لەگەڵ راهێنەر ئیوان مارین مۆركرد ئەوەیش نەیتوانی بگاتە قۆناغی كۆتایی خولی عێراق دەستبەرداری ئەوەیش بوون.
رێبین رەمزی
