رۆنی لە مان یونایتد ریكۆردێكی لە لایەن ڕاشفۆردەوە هاوتا كرایەوە

رۆنی لە مان یونایتد ریكۆردێكی لە لایەن ڕاشفۆردەوە هاوتا كرایەوە
مارکۆس ڕاشفۆرد ئەستێرەی یانەی شەیتانە سوورەکان لەسەر ئاستە باشەكەی بەردەوامە، ئەو یاریزانە دوای ئەجامدانی 25 یاری بەدرێسی مان یو توانی هەمان ڕیکۆردی گۆڵکردنی وایان رۆنی لە هەمان ژمارە یاری تۆمار بکات.

ڕۆژنامە ئینگلیزییەکان ئاماژەیان کردووە، کە ڕاشفۆرد دوای ئەوەی متمانەی جۆزێ مۆرینیۆی بەدەست هێنا توانی لە 25 یاری دەستپێکی بە درێسی شەیتانە سوورەکان 12 گۆڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تۆمار بکات، ئەوەش هەمان ژمارە گۆڵی وایان رۆنی یە کە ئەویش لە سەرەتا 25 یاری بە درێسی مانچێستەر یۆنایتد هەمان ڕێژە گۆڵی تۆمار کردووە.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی (زا سەن)ی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە کە وایان ڕۆنی لە کاتێکدا ئەو ژمارە گۆڵانەی تۆمار کردووە کە وەک یاریزانێکی ئەستێرە لە یانەی ئیڤرتۆن پەیوەندی بە مان یو کرد، بەڵام ڕاشفۆرد توانیویەتی ئەو ژمارە گۆڵە تۆمار بکات، لەکاتێکدا کە ئەو لە زۆر یارییەکان لە یەدەگە و یاریزانێکی لاوە و تازە دەرکەوتووە، بۆیە داهاتووێکی پڕشنگدار چاوەڕێی ئەو یاریزانە دەکات.

لەکۆتاییدا ڕۆژنامە ئینگلیزییەکە ئاماژەی کردووە، کە سەرەڕای زۆر ئەستیرەکان لە یانەی مانچێستەر یۆنایتد، بەڵام بە تایبەتی دوای سێ شکستی یەک بەدوای یەکی یانەکە مۆرینیۆ وەک یاریزانێکی گرنگ پشت بە تواناکانی ئەو یاریزانە قایم دەکات.

hamataqana
Top