یانەی هەولێر تانە لە بریاری یەكێتی تۆپی پێی عێراق دەگرێت
دوای ئەوەی لێژنەی سزای یەكێتی تۆپی پێی عێراق بریاری دا یانەی هەولێر سزا بدات بە ئەنجامدانی سێ یاری بە بێ ئامادەبوونی جەماوەر لە خولی نایابی عێراق دوای ئەوەی دوو هاندەری یانەكە هەوڵیان دا هێرشبكەنە سەر راهێنەری یانەی حەدود، بۆ ئەم مەبستەش یانەی هەولێر تانەی لە بریاری یەكێتی تۆپی پێی عێراق دا و داوای كرد سزایەكە كەمبكرێتەوە و چاوەروان دەكرێت یەكێتی تۆپی پێی عێراق ئەم تانەی یانەی هەولێر لە كۆبوونەوەی خۆیدا تاوتیوبكات و بریاری كۆتایی بدات.
جێگەی باسە لە هەر سێ یاری نێوان یانەی هەولێر و یانەكانی (كارەبا، كەربەلا، بەغداد) جەماوەی یانەكە بێ بەش دەبن لە ئامادەبوون لە نێو یاریگا بەهۆی بریاری یەكێتی تۆپی پێی عێراق.
رێبین رەمزی
