یانەی نەورۆز گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێكی سوری مۆركرد

یانەی نەورۆز گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێكی سوری مۆركرد
بەفەرمی دەستەی كارگێری یانەی نەورۆز گرێبەستی لەگەڵ گۆڵپارێزێكی سوری مۆركرد بۆ ئەوەی لە خولی نایابی كوردستان لە ریزی ئەم یانەیە یاری بكات.

ئەحمەد محەمەد عەلی بەرەگەز كوردە و لە ریزی یانەكانی جەزیرە و حوریە و نواعیر و جەبەلە یاریكردووە و گۆڵپارێزە.

بە پێی سەرچاوەكان ئەم گۆڵپارێزە ئاستێكی بەرزی هەیە، ئەمە یەكەم یاریزانی پیشەگەر پەیوەندی بە یانەی نەورۆز دەكات.

رێبین رەمزی
Top