یاریزانێكی یانەی هەولێر نەشتەرگەری ئەنجامدا

یاریزانێكی یانەی هەولێر نەشتەرگەری ئەنجامدا
رۆژی سێشەممە لە وڵاتی ئیمارات یاریزانی هەڵبژاردەی كوردستان و یانەی هەولێر رێكار هاشم نەشتەرگەری لە ئەژنۆی ئەنجامد و نەشتەرگەریەكە سەركەوتوو بوو.
لە لێدوانێكی تەلەفۆنیدا رێكار هاشم گوتی: سوپاس بۆ خوا نەشتەرگەریەكەم سەركەوتوو بوو و پزیشك پێ راگەیاندم، كە دوای چوار هەفتە دەست بە مەشقی ئاسان و مەلەوانی بكەم دواتر پرۆگرامێكی تایبەتیم بۆ دادەرێژێت بۆ دووبارە گەرانەوەم بۆ یاریكردن.
لە درێژەی قسەكانیدا رێكار هاشم گوتی: هەوڵ دەدەم بە زووترین كات بگرێمەوە یاریگا و بەشێوەیەكی باش خۆم ئامادە بكەم و بتوانم لە كۆتایی یارییەكانی قۆناغی یەكەم لەگەڵ یانەی هەولێر بەشداری لە یارییەكان بكەمەوە.
جێگەی باسە رێكار هاشم لە كاتی بەشداریكردنی لە یارییەكانی جامی كۆنیفا لەگەڵ هەڵبژاردەی كوردستان تووشی پێكانێكی سەخت هات و ماوەی دوو وەرزە لە هێڵی ناوەراستی یانەی هەولێر یاری دەكات.
رێبین رەمزی
Top