لە نوێترین لێدوانیدا پیكێ ئاماژەی رۆیشتن لە بلوگرانا دەكات
لەم بارەیەوە، پیکێ بە ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی گوتووە: کە حەز دەکات تاقی کردنەوەیەکی تازە لە خولی ئەمەریکی یان خولی چینی ئەنجام بدات، هەروەها گوتیشی کە یاری کردن لەهەردوو خولی چینی و ئەمەریکی، کارێکی سەرنج ڕاکێشە و شایستەی تاقی کردنەوەیە، من دەمەوێت لەسەر کردنی تۆپی پێ بەردەوام بم.
پێشتر جیڕارد پیکێ لە چەندین لێدوانی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی کردبوو، کە هیوادارە هەر لە یانەی بارسێلۆنا کۆتایی بە کاروانی وەرزشی بهێنێت و خەون بەوە دەبێنێت ڕۆژێک لە ڕۆژان ببێتە سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، بەڵام قسەکانی بۆ ئەو ڕۆژنامە ئیسپانییە پێچەوانەی قسەکانی پێشووترە.
ئاشکرایە کە چەندین یاریزانی جیهانی ناودار لەوانە داڤید ڤیا و و فرانک لامبارد و دڕۆگبا و جێرڤینیۆ لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەهۆی پێدانی گرێبەست و مووچەی خەیاڵی ڕوویان لە هەردوو خولی چینی و ئەمریکی کردووە.
hamataqana
