سیمۆنی بەبێ پێنج یاریزان رووبەروی بایرن دەبێتەوە

سیمۆنی بەبێ پێنج یاریزان رووبەروی بایرن دەبێتەوە
دیگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی‌ و راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییەكەی ئەمشەو بەرامبەر یانەی بایەرن مونیخی ئەڵمانی‌ لەتواناكانی پێنج یاریزانی بێبەش دەبێت.

دیگیۆ سیمیۆمی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كە بەهۆی پێكان‌ و دووركەوتنەوە لەتوانای پێنج یاریزانی سەرەكی یانەكەی بۆ یارییەكەی بەرامبەر یانەی بایەرن مونیخ بێبەش دەبێت.

ئەو یاریزانانەی، كە لەپێكهاتەكەی سیمۆنی نابن بریتین لە ئەگۆستو فرناندیز، خۆسییە ماریا گیمنیێز، تیاكۆ میندیچ، میجل ئەنخل مۆیا، ئەلیسیۆ تچیرچی.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە هەردوو یانەی بایەرن مونیخی ئەڵمانی‌ و یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی لەچوارچێوەی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كاتژمێر: 9:45 خولەك رووبەڕووی یەك ببنەوە.

hamataqana
Top