زیدان پاش یەكسانبوونەكەی بەرامبەر دۆرتمۆند لێدوانێكی دا

زیدان پاش یەكسانبوونەكەی بەرامبەر دۆرتمۆند لێدوانێكی دا
زینەدین زیدانى ڕاهێنەرى یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند هەست بە خەم و دڵتەنگی دەکات بەهۆى یەکسانبونى یانەکەى بەرامبەر دۆرتمۆند.

لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، زینەدین زیدانى ڕاهێنەرى یانەى ڕیاڵ مەدرید ئاماژەى بەوە کرد، کە شایستەى یەکسانبوون نەبوون لە بەرامبەر بڕوسیا دۆرتمۆندا، کە هەردوو یانە لە جەولەى دووەم خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک یەکسانبوون.

لە هەمان کاتدا زیدان پێیوایە ئەنجامى یارییەکە خراپ نەبووە و دووپاتیشى کردەوە کار لەسەر چارەسەرکردنى کێشەکانیان دەکەن لە هێڵى دواوەى یانەکەیدا.

لەبارەى ئەنجامەکانى یانەکەیەوە، زیدان دان بەوەدا دەنێت ڕیاڵ مەدرید بە بارێکى خراپدا دەڕوات، بەڵام دڵنیایە لەوەى یاریزانەکانى ئەو ماوە خراپە تێدەپەڕێنن.

hamataqana
Top