لیستەر لە پریمەرلیگ لە دواوەیەو لە چامپیۆنزلیگیش دووەم سەركەوتنی بەدەست هێنا
لە جەولەى دووەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، یانەى لیستەر سیتى ئینگلیزى لە یاریگاى خۆى میواندارى یانەى پۆرتۆى پورتوگالى کرد.
لیستەر سیتى خاوەن یاریگا و هاندەر لە خولەکى ٢٥دا گۆڵێکى لە ڕێگەى ئیسلام سلیمانییەوە تۆمارکرد و بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێ هێنا.
بەم ئەنجامە، لیستەر سیتى بۆ جارى دووەم لەسەر یەک بردنەوەى تۆمارکرد و لە ئێستادا بە کۆکردنەوەى شەش خاڵ لە پێشەنگى کۆمەڵەى حەوتەمدایە، یانەى پۆرتۆش بە یەکسانبونێک و دۆڕاندنێک لە پلەى سێیەمدایە و یەک خاڵى هەیە.
hmataqana
