ڤینگه‌ر لە بارەی یانەی بازل یاریزانه‌كانی ئاگادار ده‌كاته‌وه
ئارسن ڤینگه‌ر، راهێنه‌ری یانه‌ی ئارسێناڵ، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 27 ئه‌یلوولی 2016 له له‌نده‌ن ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یانه‌ی بازلی سویسرا یانه‌یه‌كی به‌هێزه و ئه‌گه‌ر وریا نه‌بن ده‌توانن جله‌وی یارییه‌كه بگرنه ده‌ست.
ڤینگه‌ر ده‌شڵێت: یانه‌ی بازل پێشتر به‌رامبه‌ر یانه‌كانی لیڤه‌رپوول، چێڵسی و مانچێسته‌ر یونایتد سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و هه‌میشه ئه‌نجامه‌كانی له خوله ئه‌ورووپاییه‌كان باش بووه، بۆیه ئه‌گه‌ر ژیرانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ین یارییه‌كه ده‌به‌نه‌وه.
له باره‌ی چاره‌نووسی پێكانه‌كه‌ی فرانسیس كۆكلین كه رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو به‌رامبه‌ر چێڵسی تووشی پێكان بوو، ڤینگه‌ر ده‌ڵێت: ئه‌و ئێستا پێكانی هه‌یه و به‌شداریی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ناكات، ره‌نگه پاش 3 هه‌فته‌ی دیكه بگه‌ڕێته‌وه.
یانه‌ی بازلی سویسری له یاری رابردووی له چامپیۆنز لیگ له به‌رامبه‌ر یانه‌ی رازگرادی بوڵگاری به گۆڵێك یه‌كسانبوو، به هه‌مان ئه‌نجامیش ئارسێناڵ له به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان یه‌كسانبوو.
بازل له دوایین 12 یاری خۆی هیچ شكستێكی نه‌هاتۆته ڕێ، پێشتر 10 یاری به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ئینگلیزی كردووه و ته‌نیا یه‌ك جار تووشی شكست بووه.
hamataqana
