ڕۆبن هۆکاری پێکانە بەردەوامەکانی ئاشکرا دەکرێت

ڕۆبن هۆکاری پێکانە بەردەوامەکانی ئاشکرا دەکرێت
ئاریان رۆبن ئەستێرەی یانەی باڤاری هۆکاری پێکانە بەردەوامەکانی لە لایەن پسپۆری بواری توانای جەستەیی یانە باڤاریەكەدا ئاشکرا دەکرێت.

لەم ڕووەوە، جیواڤانی ماوری، بەرپپرسی بواری جەستەیی یانە ئەڵمانییەکە گوتی: هۆکاری سەرەکی پێکانە بەردەوامەکانی یاریزان (ڕۆبن) کە دوایین پێکان 200 رۆژ لە یاریگاکانی دوورخستەوە، بۆ شێوازی یاریکردنی ئەو یاریزانە دەگەڕێتەوە هەروەها خێرایی و پەرۆشی و گڕوتینی یاریزانەکە لە یارییەکان کە ڕووبەڕووبوونەوەی توندی تێدا دەبینرێت دەبیتە هۆی پەیدابوونی پێکان لای ئەویاریزانە، سەبارەت بە داهاتووی رۆبنیش گوتی: من دڵنیام کە ئەو بە ماوەیەکی کورت 100% بۆ ئاستی جارانی دەگەڕێتەوە، بە مەرجێک شێوازێکی تایبەتی مەشق و راهێنانی بۆ دیاری بکرێت.

ئاشکرایە کە رۆبن دوای ئەوەی ماوەی 200 ڕۆژ لە یاریگاکان دوور کەوتەوە، لە یاری بەرامبەر هێرتا بەرلین بەشداری کردو توانی گۆڵێکی جوانیش تۆمار بکات، هەروەها بڕیارە لەگەڵ گەڕانەوەی ئەو یاریزانە ئەنچیلۆتی راهێنەری یانە باڤاریەكە چاوێک بە پلانەکانی دا بخشێنێتەوە.

hamataqana
Top