گواردیۆلا دەیەوێت میسیەکی نوێ بدۆزیتەوە
یاریزانی بە ڕەگەز ئیسپانی ئیبراھیم دیازی بەڕەچەلەک مەغریبی لە تیپی مان سیتی ئینگلیزی ئێستا لە ژێرسەرپەرشتی گواردیۆلا خەریکی ئامادەکارییەکی بۆ ئەوەی ببێتە میسیەکی تازەی ئەوروپا ئەم یاریزانەش دەیەوێت ھەلێکی بۆ دروست بێت بۆ ئەویە لە ریزی یانەی مان سیتی گەورەی و ئاستی خۆی بەسەپێنی لە ئەوروپا، ھەر چەندە ئەم یاریزانە لە ریزی یانەی مەلەگا لەبەرامبەر ٣٠٠ھەزار پاوەند پەیوەندی بە یانەی مان سیتیەوە کردووە لەگەڵ خێزانەکەی بۆ ئەوەی بەھرەمەندێکی باشی لێ دەربچێت، لە ئاکادیمیای یانەی مان سیتی خەریکی ئامادەکارییەکانە بۆ ئەوەی خۆی بگونجێنێ لەگەڵ پلانی گواردیۆلا لە جامی یانەکانی ئینلگتەراش گواردیۆلا بۆ ١٠ خولەک یاری ئەم یاریزانە کردووە وەکو یەکەم ھەڵ بۆ ڕەخساندن پیش بینیش دەکرێ گواردیۆلا ئەم یاریزانە بکاتە میسیەکی تازە کە ھێشتا تەمەنی تەنیا ٧ ساڵە لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئیسپانیش یاری کردووە لە ناو یاریگاش زۆر کارەکانی میسی دووبارە دەکاتەوە.
کارزان کانەبی
