دیباڵا نوێ دەکاتەوە
دیباڵا نوێ دەکاتەوە
یانەی خانمە پیرەکەی ئیتالیا ھەموو ھەولێکی دا بۆ ئەوەی دیباڵا ڕازی بکات بە مانەوەی لە یانەی یۆڤانتۆس دیباڵای ئەرجەنتینی ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات لەگەڵ یانەی ناوبراو لە خولی یانەکانی ئییتالیا بۆیە ئیدارەی تیپەکە ھەموو ھەولێک دەدات ئەم یاریزانە بۆ ماوەیەکی زیاتر لەگەڵی بمێنێتەوە، رۆژنامەی لاگازیتادیلۆ سپۆرتی ئیتالی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی یۆڤی گرێبەستی ئەم یاریزانەی نوێ کردۆتەوە تاکو ساڵی ٢٠٢١بۆ ئەوەی ئەنجامی شایستە تر بەدەست بھێنێ لەگەڵ یانەکە لە خولی ئیتالیا و یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بابلۆ و دیبالا ھێشتا تەمەنی بچووکە و ئەنجامی زۆری لە پێش ماوە.
کارزان کانەبی
