ئەمڕۆ کلاسیکۆی کوردستان لە نێوان زاخۆ و ھەولێر دەبێت
ئەمڕۆ کلاسیکۆی کوردستان لە نێوان زاخۆ و ھەولێر دەبێت
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی سێ یەمی خولی نایابی یانەکانی عێراقی بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە چەند یارییەکی گرنگ لە یاریگاکانی عێراق بەرێوە بچێت، ئەوەی تایبەتەبە کوردستان یاری نێوان ھەردوو یانەی زاخۆ و ھەولێرە لە یاریگای یانەی زاخۆ کە بە کلاسیکۆی کوردستان دەناسرێت، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە ئامادەکارییەکی باشیان کردووە و چاویان لە سێ خاڵی یارییەکە و چونکە لەم وەرزە ھیچ یەکێک لەم دوو تیپە تامی سەرکەوتنی نەکردووە بۆیە بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ دەیانەوێ لەسەر حیسابی یەکتری ئەم ئەنجامە بەدەست بھێنن، پێش بینیش دەکرێ بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ ژمارەیەکی یەکجار زۆری ھاواداری وەرزشی لە ناو یاریگا ئامادەبن بۆ ھاندانی تیپەکانیان، لەلایەکی دیکەوەش لە شاری نەجەف ھەردوو یانەی نەجەف و سەماوە ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش ھەردوو تیپ ئامادەکاری باشیان کردووە، لەسەر یاریگای یانەی جەوییەش ھەردوو یانەی حدود و نەفتی جنوب ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە سەرجەم یارییەکانیش لە کاژمێر ٣٠-٣ئێوارە بەرێوە دەچن، یاری نێوان ھەردوو یانەی زەورا و جەوییەش بۆ کاتێکی تر دواخرا.
کارزان کانەبی
