ھەولێر متمانەی بەم تیپە لاوە ھەیە

ھەولێر متمانەی بەم تیپە لاوە ھەیە
ھەولێر متمانەی بەم تیپە لاوە ھەیە
ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو ھەولێر درێژەی دا بە پشت بەستن بە لاوی کوردی شاری ھەولێر ، بۆ ئەم وەرزەش ھەولێر ژمارەیەکی زۆری لاوەکانی شاری بەسەر خستووە بۆ ئەوەی شان بە شانی تیپە گەورەکان شەڕی گەورە لەسەر خولی نایابی عێراقی بکەن کە بڕیارە لە ١٥ی ئەم مانگە شەمەندەفەری خولەکە دەست پێبکات، ھەولێر لەلایەن ھاندەرانەوە دووچاری سەرزەنشت کردن بوونەتەوە بەھۆی ئەوەی کە ئەمساڵ ھیچ گریبَەستی وایان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی گەورە بەدەست بھێنن، بەڵام دەستەی کارگێڕی و ڕاھێنەرانیش ئومێدی زۆریان بەم لاوانەی شار ھەیە کە بتوانن بە خۆ ماندوو کردنیان ئەنجامی گەورە دەپێکن، لەم بارەشەوە مۆفەق یونس یاریدەدەری ڕاھێنەری یانەی ھەولێر بۆگۆڤاری گوڵان گوتی" ئێمە وەکو تیپی خولی نایابی یانەی ھەولێر دەستمان بە ئامادە کاری کردووە بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامان ھەبێت و تیپەکەشمان کۆکردۆتەوە بە شێوەیەکی گشتی ئەمساڵ زیاتر پشتمان بە یاریزانانی کوردی خۆمان بە ستووە جیاوازترین جگە لە ھێنانی ھەریەک لە یاریزانانی پیشەگەری سووری تامر ئەلحەج وئەحمەد ئەلقەدور بەفەرمی پەیوەندیان لە ئێمە کردووە جگە لەوانەش سێ یاریزانی عێراقیمان ھەیە کە عەرەبن ئەوانی مستەفا ئەحمەد و ویسام زەکی کە پێشووتر لە ریزی یانەی ھەولێر بووینە لەگەڵ نەدیم کەریم جگە لەم پێنج یاریزانە سەرجەم یاریزانەکانی ترمان کوردن و کوردستانین ، ئێمە رۆژانە مەشقی پێویستمان ئەنجامداوە بەھۆی گرفتی دارایش نەمان توانیوە کەمپی مەشقی لە دەرەوەی وڵات ئەنجام بدەین بەڵام بۆ ئەوەی مەشقی پێویستمان ھەبێت رۆژانە دوو یەکەی مەشقیمان ئەنجامداوە ، لەبارەی گلەیی ژمارەیەک لە ھاندەرانیش مۆفەق گوتی" ھێشتا زووە بڕیار لەسەر مان بدەن تەنیا پێان دەلێن سەبر بگرن چونکە ئێمە متمانەی تەواومان بە خۆمان ھەیە کە دەتوانین ئەنجامان ھەبێت و گەشبینم بەم تیپە لاوە بەڕەکەت لەم یاریزانانەیە کە لە ژێر دەستمانن و ڕاھێنەری تیپەکەشمان ئومێدی ھەیە کە بتوانین ئەنجامی باش تۆماربکەین رۆیشتنی چەند یاریزانێکیش لە تیپەکەمان شوێنی ئەوانمان پڕ کردۆتەوە ، لەبارەی گرفتەکانی تیپەکەش مۆفق گوتی" قەیرانی دارایی گرفتی گەورە بۆیە دواکەوتووین لە کۆکردنەوەی یاریزانان و بەڵام بە مەشقی پڕ و چڕ ئەو دواکەوتنەمان پڕ کردۆتەوە وە ئیدارەی تیپ و سەرۆکی یانەکە و ئێمەش وەکو دەستەی ڕاھێنەر ئومێدی تەواومان ھەیە کە شتێک بە شتێک بکەین.
کارزان کانەبی

Top