سیروانی نوێ گرێبەستی یاریزانەکانی نوێ کردەوە

سیروانی نوێ گرێبەستی یاریزانەکانی نوێ کردەوە
سیروانی نوێ گرێبەستی یاریزانەکانی نوێ کردەوە
ھەر چەندە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان وادەی دەستپێکردنی خولی نایابی یانەکانی کوردستانی بۆ ٣ی مانگی ١١ دواخست، بەڵام یانەکان کەوتونەتە خۆیان بۆ ئامادەکاری و گرێبەست کردن لەگەڵ یاریزانان ، یانەی سیروانی نوێ کە ئەمساڵ سەرکەوتووە بۆ خولی نایابی کوردستان لە ئێستاوە دەستی بە ئامادەکارییەکانی کردووە بۆ ئەم مەبەستەش ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانانی تیپەکەی ڕازی کردوە بۆ مانەوەی لە تیپەکە و چەند یاریزانێکی تازەیان ھێناوەتە یانەکە لەم بارەشەوە رزگار عەلی ڕاھێنەری یانەی سیروانی نوێ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئامادەکارییەکانمان وەکو پێویستە بۆ ئەم وەرزی خولی نایابی کوردستان ، بە کۆکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانەکانی وەرزی ڕابردووی خۆمان دەستمان کردووە بە ئامادەکارییەکان بۆ ئەمساڵیش ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانەکانی وەرزی ڕابردوو گرێبەستمان لەگەڵیان تازە کردۆتەوە بۆیە ئومێدی زۆرمان بەم یاریزانانە ھەیە بتوانین ئەنجامی باش بەدەست ھێنانین، لە بارەی کەمشپی مەشقیی یانەکەش رزگار گوتی" ئێمە تەنیا لە ناوەخۆ کەمپی مەشقیمان کردۆتەوە و یاریزانەکان خەریکی مەشقەکانی خۆیانن بۆ ئەم وەرزەش ژمارەیەک یاریزانمان ھێناوە لە ناوەخۆی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ یاریزانەکانی تر مەشقی دەکەین بەھیوای ئەوەین ئەنجامی پێویست بەدەست بھێنین، جێگای ئاماژە پێکردنە سیروانی نوێ بۆ ئەم وەرزە ھەریەک لە یاریزانان (ھاوکار حوسێن و ھەرێم سەرچڵ لە یانەی ئاشتی وئاکۆ عوسمان لە یانەی کەرکووک ،بەختیار عوسمان لە یانەی برایەتی و کارزان حمە یوسف لە یانەی نەورۆز و بیلال عەلی لە پێشمەرگەی سلێمانی) ھێناوەتە ریزی یانەکەی.
کارزان کانەبی
Top